ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پەیامێکدا، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجوومەنی باڵای قوتابخانەکانی ئەهلی سوننەتی باشووری بە نیشانەی لێهاتوویی و چالاکیی زانایانی ئەم ناوچەیە زانی. ناوبراو بە پێشوازی لە ڕوانگەی ئەنجوومەن بۆ پشتیوانیکردن لە «ژیانێکی مەزن و شکۆمەندانە بۆ هەموو هاووڵاتیان»، جەختی لە ڕۆڵی سەرەکی فێرکارییەکانی بنیاتنانی شارستانییەتی ئیسلام و ئازادی عەقڵ لە سەرفرازی و گەشەسەندنی ئێران کردەوە.
ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی پارێزگای کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ۱۴۰۴ لە تاران لەگەڵ ئەمینداری گشتی و دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی جەماعەت کۆبوونەوە و دانیشتنێکی هاوبەشیان بەڕێوە برد.
بە مەبەستی ئاشنابوون بە توانا و بەهرە کەسییەکانی هەر تاکێک و بە جەختکردنەوە لەسەر ناسینی تایبەتمەندییەکانی مرۆڤ و ڕۆڵی ئیمان لە گەشەپێدانی مرۆیی، کارگەیەک لەژێر ناوی "کارامەیی تاکەکەسی بە ڕوانگەیەکی قوڕئانی" لە تۆربەتی جام بەڕێوە چوو.
لە مەڕاسمێکدا بە ئامادەبوونی بنەماڵە و چالاکوانانی مەزهەبی لە مزگەوتی پێشەوا موحەممەد غەزاڵی، ڕێز لە ۱۵۰ قوڕئانخوێنی لاو لە شاری ڕوانسەر گیرا.
مامۆستا سەلاحەددین بەهائەددین لە نامەیەکدا، دەستخۆشی لە پەیامی سەرەخۆشی مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح کرد کە دەقی نامەکە بەم چەشنەیە
لەم دیدارەدا، مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی بە نزاکردن بۆ تێکۆشەرانی ڕێگای حەقیقەت و ئازادی، بەتایبەتی گەلی فەلەستین و بە هێنانەوەی چەندین ئایەتی قوڕئانی پیرۆز، چەمکی "ئایەت"ی وەک نیشانەی هێز و حیکمەتی ئیلاهی ڕوون کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە قوڕئان موعجیزە ئەبەدییەکەی پێغەمبەری ڕەحمەتە.
بە هەوڵی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت، کارگەی تایبەتمەند لەسەر پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەشێوەی مەجازی بەڕێوە چوو.
خولێکی چوار ڕۆژەی پەروەردەیی خوێندکارانی زانکۆی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی هۆرمزگان لە ڕۆژانی ۲۰-۲۴ خەرمانان لە شیراز بەڕێوە چوو.
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ بەڕێوبەرانی کارگێڕیی لە سیستان و بەلووچستان جەختی لە خۆڕاگری لەسەر چەمکە ئایینییەکان و زیندووکردنەوەی بنەمای شوڕا و پێویستیی پلاندانان بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی سەردەم کرد.
دووهەمین کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکان لە تاران، بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتیی جەماعەت بەڕێوە چوو.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل